30 گەڕەکی کەرکووک حەفتەیەک بێئاو دەبن

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکوک ڕایگەیاند: بەهۆی چاککردن و پاکردنەوەی ئاوەڕۆکان بۆ ماوەی هەفتەیەک 30 گەڕەکی کەرکووک بێئاو دەبن.

پێنجشەممە،6ـی شوباتی 2025، هیشام ئیبراهیم، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکووک، ڕایگەیاند : لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، بەرێوەبەرایەتیی ئاوی کەرکووک بە تەنکەر، ئاو بۆ ئەوگەڕەکانەی بێئاو دەبن، دابین دەکات.

گەڕەکەکانیش بریتین لە: تەپە، ڕەحیماوە، ئەڵماس، قۆرییە، ئەحمەد ئاغا، تسعین، حەمزەلی ڕێگای بەغدا، خەزرا، واستی، غەرناتە، گەڕەكی مامۆستایان، عەدەن، یەكی حوزەیران، “ڕەئس دۆمیز”، سیادە، یەكی ئادار، ئیسكان، شۆریجە، موسەلا، ئیمام قاسم، ئازادی، حوڕیە، گەڕەكی عەسكەری، نەسر، عروبە، قادسیەی یەك و دوو، ئوسەرا و مەفقودین، كۆمەڵگەی دۆمێز و نیدا.