ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ى شوباتی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی(31)مین ساڵیادی ڕاگەیاندنی یەكگرتووی ئیسلامی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان کرد کە ئەمە دەقەکەیەتی؛
بەڕێز سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان؛
بە بۆنەی (31)مین ساڵیادی ڕاگهیاندنى یهكگرتووى ئیسلامیى كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەکەم و هیواى سهركهوتنتان بۆ دهخوازم.
ئومێدەوارم یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە کار و خەباتیدا بەردەوام بێت، لەپێناو داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان و دەستکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان