رۆژنامەی ھەولێر

بە فەرمانی سەرۆکوەزیران بڕیاری نوێکردنەوەی مینحەی 1500مامۆستای ئاینی درا

بە فەرمانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، ڕەزامەندی بۆ نوێکردنەوەی مینحەی 1500مامۆستای ئاینی بۆ ساڵی 2025 درا.

نووسراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، کە تێیدا هاتووە، بە فەرمانی سەرۆکی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسروور بارزانی، ڕەزامەندی لەسەر نوێکردنەوەی مینحەی 1500 مامۆستای ئاینی خۆبەخش وەک پێش نوێژ و وتارخوێن درا.
هەر لە نووسراوەکەدا هاتووە، ئەو مامۆستا ئاینیە خۆبەخشانە، لەپای ئەو خزمەتەی لە مزگەوتەکان پێشکەشی دەکەن، بۆ ماوەی یەک ساڵی دیکە، مانگانە 250 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت.