وەزارەتی كارەبا: كارەبای 24 كاتژمێری بۆ 8 گەڕەكی دیكەی شاری هەولێر دابین دەكرێت

وەزارەتی كارەبا رایگەیاند “لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، وەزارەتی کارەبا لە ڕێگای پڕۆژەی ڕووناکییەوە کارەبای نیشتیمانی 24 کاتژمێری بۆ 8 گەڕەکی دیكەی شاری هەولێر دابین دەکات.

راشیگەیاند “گەڕەكاكان بریتین لە (کوڕان، ڕزگاری، کوردستان، بەهار، کرێکاران، ئازادی، ماجیداوە و ڕاستی) كە زیاتر لە 28 هەزار هاوبەشی کارەبا لەخۆگرتووە.

پێشتر كارەبای هەریەك لە گەڕەکەکانی (شادی، بەهاری نوێ، نازناز، بەختیاری و سەربەستی) بە 22 هەزار هاوبەشەوە کرابوونە 24 کاتژمێری، بەمەش بەمشێوەیە بەکۆی گشتی 50 هەزار هاوبەش لەم خزمەتگوزارییە سوودمەند دەبن.

هاوتەریب لەگەڵ شاری هەولێر، کارە تەکنیکییەکان لە هەردوو پارێزگای سلێمانی و دهۆک دەستی پێ کردووە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا چەند گەڕەکێک لەو پارێزگایانە دەکرێن بە کارەبای 24 کاتژمێری