سبەی دابەشکردنی مووچە لە ڕێگەی هەژماری من دەست پێ دەکات

لە ڕێگەی هەژماری من دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و بۆ ئەو مانگە 275 هەزار مووچەخۆر مووچەکانیان بەشێوازی دیجیتاڵی وەردەگرن.

سبەی پێنج شەممە، 5ـی شوباتی 2025، تیمی هەژماری من بە کورستان24ـی ڕاگەیاند، سبەی پێنج شەممە، مووچەی مانگی یەک بە شێوازی دیجیتاڵی لە ڕێگەی هەژماری من، لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.

ڕاشیدەگەیەنێت، مووچەکان لە کاتژمێر 8ی بەیانی دەچێتە سەر هەژماری بانکی مووچەخۆران، بۆ مووچەی مانگی یەک 275 هەزار مووچەخۆر لەو ڕێگەیەوە مووچەکانیان دابەش دەکرێت، بە جۆرێک 216 هەزار و 500 کەس لە فەرمانبەری مەدەنی و 56 هەزار و 700 پێشمەرگە لە ڕێگەی زیاتر لە 550 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە زیاتر لە 200 شوێنی جیاواز دەتوانن مووچەی مانگی یەک وەربگرن.

تیمی هەژماری من جەخت لە فراوانبوونی پڕۆژەکە دەکاتەوە و ئاشکرای دەکات؛ تاوەکوو ئێستا لە کۆی یەک ملیۆن مووچەخۆر 720 هەزاریان لە پڕۆژەی هەژماری من تۆمارکراون، هاوکات 370 هەزار کارتی بانکی دابەشکراونەتەوە.