ئەنجوومەنی وەزیران پێدانی هاوكاریی مانگانەی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش بۆ ساڵێك درێژ دەكاتەوە

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، پێدانی هاوكاریی مانگانەی مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش كە ژمارەیان هەزار و 500 مامۆستایە، بۆ ساڵێك درێژ كردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 5/2/2025، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف، نووسراوێكی سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان هاوكاریی مانگانەی 250 ھەزاری مامۆستایانی ئایینیی خۆبەخش کە ژمارەیان هەزار و 500 مامۆستایە، بۆ ماوەی ساڵێک درێژ کردەوە.