بەشی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە و ڕایدەگەیەنێت، کە سبەینێ لە ناوچە سنووری و شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
بە گوێرەی پێشبینییەکان لەنیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەمڕۆ چوارشەممەوە 5ـی کانوونی دووەمی 2025 دا کاریگەری شەپۆلێکی باران بارین لەسەر ناوچەکە دەست پێدەکات؛ سەرەتاش نمەبارانێک سنووری پارێزگای دهۆک و بەشێک لەناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە.
هەروەها کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ سبەی پێنجشەممە، شەپۆلێکی بەفربارین سەرجەمی ناوچە سنووری و شاخاوییەکان دەگرێتەوە، بە تایبەت ئەو شاخانەی بەرزیان لە هەزار و 400 مەترەوە بەرەو سەرووە زیاترین بەفریان تێدا دەبارێت.
هەر بە گوێرەی پێشبینییەکان بەرزترین پلەکانی گەرمای بە پلەی سیلیزی بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 10پلەى سیلیزى
سلێمانی : 8پلەى سیلیزى
دهۆک : 6 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 11 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 7 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 9 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 1 پلەى سیلیزى
سۆران: 8 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 15 پلەى سیلیزى.