ئەمڕۆ سێشەممە 2/4 مەسرور بارزانى سهرۆكى حکومەتی ههرێمى كوردستان، پێشوازی لە محەممەد ئەلحەسسان نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكان له عێراق و سەرۆکی نێردەی ( UNAMI) کرد.
لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ ئاڵوگۆڕ کرا .
هەردوولا هاوڕابوون لەسەر گرنگیی ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان. هەروەها هەموارکردنی یاسای بودجەی فیدراڵ لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، بە هەنگاوێکی ئەرێنی بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەکان دانرا.
سەرۆکی نێردەی یونامی لە عێراق، ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و سەرۆکی حکومەتی لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بەرز نرخاند.
سەرۆکی حکومەت ستایشی ڕۆڵی بنیاتنەرانە و ئەرێنی نوێنهرى تایبهتیی سكرتێرى گشتيى نهتهوه يهكگرتووهكانی له عێراق،لە ڕووی لەیەکنزیکردنەوەی لایەنە سیاسیەکانی عێراق و چەسپاندنی سەقامگیریی کرد.