ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر 25 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا گرت

ئەمڕۆ سێشەممە 4ی 2ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیاند: “دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، دەستمان گرت بەسەر بڕی (25 کیلۆ و 5 گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.”

ئاماژەی بەوەش دا، كە کە “ئەم ماددە هۆشبەرە لە لایەن باندێکی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، بە ڕێگەی کۆمپانیایەکی گواستنەوە بەشێوەیەکی شاراوە لە ناو دوو بۆڕی ئاسن حەشار دراوە و دەربازی شاری هەولێریان کردبوو، بۆ حەشاردانی ئەم ماددە هۆشبەرە، بە جۆرێک لە دەرمانی قڕکردنی مێروو، سەرەوەی ئەو بۆڕیە ئاسنە ڕووپۆش کراوە، بۆئەوەی ئاشکرا نەبێت و لە لایەن (سەگی k9)وە نەبیندرێتەوە.”

ئەوەش دەخاتە ڕوو، كە “بە فەرمانی دادوەری لێکۆلینەوەی ئاسایشی هەولێر ڕێکاریی یاسایی بەرامبەر ئەو کۆمپانیایەی گواستنەوە گیراوەتەبەر.”