کەشناسی رەوشی کەش و هەوای راگەیاند

بەشی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاو کردەوە، هاوکات دەستەی کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ، چوارشەممە، لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی مامناوەند و لە چەند ناوچەیەک با چالاک دەبێت، بەو هۆیەوە دەبێتە تۆز و خۆڵ و مەودای بینین کەم دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، 4ـی شوباتی 2025، کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کەشی پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان  بە گشتیى ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەش داوە، کەشی سبەی چوارشەممە، 5ـی شوباتی 2025، لەکاتەکانى بەیانى تا دواى نیوەڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەوەر دەبێت، لەدواى نیوەڕۆوە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و لە ئێوارە بۆ هەور و لەگەڵ کاریگەرى شەپۆڵێکى باران بۆ سەر ناوچەکەمان دەست پێ دەکات. کاریگەرىی ئەم شەپۆلە لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و هەندێ ناوچەى جیاجیا بە نمە باران و لە ناوچە سنوورییەکان درەنگانى شەو بەفر دەبێت .

هەروەها پلەکانی گەرما لەدواى نیوەڕۆ پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبنەوە لە ئیوارە و شەودا  (2-4)پلەى سیلیزى نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی ،سبەی چوار شەممە  5ـی شوباتی 2025،

هەولێر: 19پلەى سیلیزى

سلێمانی: 17پلەى سیلیزى

دهۆک: 18 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 21 پلەى سیلیزى

زاخۆ:  20 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 18  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 7  پلەى سیلیزى

سۆران: 16 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 21 پلەى سیلیزى