وەزیری دارایی هەرێم: لەگەڵ بەغدا ڕێککەوتین مووچەی ساڵی 2025 بێ کێشە خەرج بکرێت

وەزیری دارایی هەرێم، ئاوات شێخ جەناب لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ماوەی 10 ڕۆژ لە هەولێر و 5 ڕۆژ لە بەغدا، بەخێر بۆ خەڵکی کوردستان گەڕایەوە توانیمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدراڵ بگەینە ڕێککەوتن ساڵی 2025 مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بێ گرفت خەرج بکرێت.

وەزیری دارایی گوتی: لە کابینەی نۆیەمدا سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2019 یەکەم کار کە دەستمان پێکرد و هاتینە بەغدا، هەر لە بەغدا سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: سیاسەتی حکوومەتی هەرێم و بەرنامەی حکوومەت ئەوەیە کێشەکان لەگەڵ بەغدا چارە بکرێن، گوتیشی: پرسی ستراتیژی کێشەکانی هەرێم لە بەغدایە، پێویستە لەگەڵ بەغدا ئەو کێشانە چارە بکرێن.

ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوە کرد، بە خۆشحاڵییەوە ئەمڕۆ ئەم سیاسەتەی سەرۆک وەزیران و حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە ئەنجام بە هەوڵ و تێکۆشانی حکوومەتی هەرێم و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیری فیدراڵی، وەزیری دارایی فیدرالی و ئەندامانی پەرلەمانی عێراق، توانیمان بەو ئەنجام بگەین کە بۆ ساڵی 2025 کێشەی مووچەخۆران چارە کرا و کۆتایی هات.

وەزیری دارایی ڕایگەیاند:  بۆ مانگی یەک، سبەی یان دوو سبەی دابەشکردنی مووچە دەستپێدەکات، ئومێد دەکەین ئەمە دوا هەواڵ بێت لەبارەی مووچە.