هاتوچۆی هەولێر بۆ شۆفێران: شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن

دووشەممە، 3ـی شوباتی 2025، هاتوچۆی هەولێر بڵاوی کردەوە، بەهۆی کارکردن لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز، بۆ ماوەیەکی کاتیی، بەشێک لە شەقامی خزمەتگوزاریی 120 مەتریی هەولێر دادەخرێت.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی کارکردن لەو پڕۆژە، شەقامی خزمەتگوزاریی 120 مەتری لە گەڕەکی ڕۆشنبیری نزیک بەنزینخانەی سازین تا قوتابخانەی ڕۆنا دادەخرێت.

دەشڵێت: داخستنەکە بۆ ماوەیەکی کاتییە، بۆیە داوا لە شوفێران دەکەین هاتوچۆ بەم شەقامەدا نەکەن و شەقامی جێگرەوە بەکار بهێنن تا کاری هەڵکەندن و گواستنەوەی بۆریی ئاوەکە تەواو دەبێت، دوای ئەوە هاتوچۆ لەشەقامەکەدا ئاسایی دەبێتەوە.