لەم مانگەدا نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختی ئامێدی دەکرێتەوە

ڕائیب جادر – هە‌ولێر

 

لەم مانگەدا نەخۆشخانەی ١٠٠ تەختی ئامێدی وەکو پێداویستییەکی سەرەکی ناوچەکە دەکرێتەوە، بەوەش نەخۆشانی ناوچەکە چی دیکە پێویستیان بەوە نابێت بۆ چارەسەر وەرگرتن ڕوو لە شارەکانی دیکە بکەن. بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دھۆک، دەڵێت: ژمارەیەکی باش لە پزیشک و کارمەندی پێویست بۆ نەخۆشخانەکە دابین کراون.

بۆ ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کارەکانی نەخۆشخانەکە. د. ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دھۆک، سەردانی نەخۆشخانەکەی کرد و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، لە کاتێکی زۆر نزیکدا نەخۆشخانە ١٠٠ تەختییەکەی ئامێدی دەکرێتەوە و دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییانی سنوورەکە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دھۆک، گوتیشی: ئەو نەخۆشخانەیە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی ھەرێم و بە یەکێک لە گرنگترین پڕۆژەکانی ئێستای سنووری ئامێدی دادەنرێت و بە گوژمەی ٤٣ ملیۆن دۆلار دروست کراوە و ژمارەیەکی باش لە پزیشک و کارمەندی پێویست بۆ نەخۆشخانەکە دابین کراون.