کارکردن لە پڕۆژەى پارکى ڕەشکین لە سەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا بەردەوامە

 

لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە سەر بودجەی تایبەتی نووسینگەکەی، بە گوژمەی ( 15 ملیار دینار ) کارکردن لە پڕۆژەى پارکى ڕەشکین لە سەر ڕووبەری نزیکەی 120 هەزار مەتر دووجا بەردەوامە.

پڕۆژەکە پێکهاتووە لە، پەرژينى پڕۆژەكە بە درێژایی هەزار و 600 مەتر، دروستكردنى گەراجى ئۆتۆمبێل، دروستكردنى دوو كافترياى مۆدێرن، دروستكردنى ڕێڕەوی ڕاکردن و پايسكلسواری، دروستكردنى دوو عەمبارى ئاو بە قەبارەی 300 مەتر سێجا، لێدانی بيرى ئاو بەقووڵی 500 مەتر، كارى سيستمى كارەبا و سيستەمى ڕووناککەرەوەی پڕۆژەکە، سەوزایی و چاندنی هەزار دار و چيمەنى هەميشە سەوز و دەیان هەزار گوڵ.