كۆبوونه‌وه‌ی تیمه ته‌كتیكییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی فیدراڵ و شاندی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 2ی2ی2025،جارێكی دیكه كۆبوونه‌وه‌ی تیمه ته‌كتیكییه‌كانی نێوان وه‌زاره‌تی دارایی عێراقی فیدراڵ و شاندی هه‌رێمی كوردستان كه له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێیان زۆربه‌ی كاره ته‌كنیكییه‌كان له نێوان هه‌ردوو شاند ته‌واو بوون به‌رێوه‌ده‌چێت.
رۆژی شه‌ممه، 1ـی 2ی 2025، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ته‌یف سامی، وه‌زیری دارایی عێراق به‌شداری سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان كردووه به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ڕێگه‌چاره‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه و پاراستنی مافی سه‌رجه‌م هاووڵاتییان به پێی ڕێكاره یاسایی و داراییه‌كان.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ته‌یف سامی به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستاندا كردووه كه د.فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌رپه‌رشتی كردووه.
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ئه‌وه‌شی خستووه‌ته روو، ته‌یف سامی له دوای كۆبوونه‌وه‌كه به پێویستی زانیوه كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ و به‌وپه‌ڕی تواناوه وردبینی له لیست و تێچووی ساڵانه و مانگانه و هه‌نگاوه‌كانی هه‌مواری پێویست بكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، لیژنه هاوبه‌شه‌كان به سه‌رپه‌رشتیی ته‌یف سامی له به‌یانی رۆژی شه‌ممه‌وه تاوه‌كوو دره‌نگانی ئه‌م ئێواره له كۆبوونه‌وه‌دان به‌مه‌به‌ستی وردبینی له زانیارییه‌كانی تایبه‌ت به مووچه‌ی خانه‌نشینانی شارستانی و گرێبه‌سته‌كان و چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌كی دروست خه‌رج بكرێت.
له كۆتاییدا وه‌زاره‌تی دارایی عێراق داواشی له سه‌رجه‌م ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كان كردووه له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان ورد بن و زانیارییه‌كان له سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان وه‌ربگرن و خۆیان له بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ناڕاست به دوور بگرن كه ده‌بێته هۆی ورووژاندنی ڕای گشتیی.