پڕۆژەی دابەشکردنی مینحەی دارایی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بەسەر ڕزگاربووانی دەستی داعشدا بەردەوامە و ئەندامێکی ئەو پڕۆژەیەش دەڵێت “زیاتر لە ٢٢٠٠ کەس سوودمەندن.”
شەهامە خزیم بەرپرسی دابەشکردنی مینحەکە ڕایگەیاند “لە پێنج شوێن (دهۆک، شێخان، شاریا، خانکێ و دێرەبوون) تیمێکی تایبەت مینحەکە دابەش دەکات.”
هەروەها گوتی “بەردەوام ڕزگاربووانی دەستی داعش خۆیان تۆمار دەکەن و مینحەکەیان پێ دەدرێت.”
شەهامە ڕوونی کردەوە “لە داهاتوودا ڕزگاربووانی دەستی داعش بە چەندین پرۆژەی تر خزمەت دەکرێن.”