ئەندازیار هیمداد سابیر، بەڕێوەبەری سایتی پڕۆژە لە کۆمپانیای (North Light Living) بۆ دروستکردنی ڕێگای دهۆک-باعەدرێ، ڕایگەیاند “دروستکردنی ڕێگاکە بە سێ قۆناغ ئەنجام دەدرێت، قۆناغی یەکەم ١٠ کیلۆمەترە، لە باعەدرێوە تا چیای باعەدرێ درێژ دەبێتەوە و لە کۆتاییدایە و لە داهاتوویەکی نزیک دەکەوێتە خزمەت خەڵکی ناوچەکە.”
لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەندازیار هیمداد سابیر دەڵێت، “قۆناغی دووەمی ڕێگاکە لە گەلی دێرکێوە تا چەمان درێژ دەبێتەوە، هێشتان کاری تێدا دەکرێت، دەست بە بڕینی چیا کراوە، کارەکە قورسە بەڵام زۆر باش کاری تێدا کراوە.”
ئاماژەی بەوەش کرد “قۆناغی سێیەم و کۆتایی لە چەمانەوە تا دهۆکە و دەستی پێکردوو و لە سەرجەم پڕۆژەکەدا ١٠ تا ١٥ ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاس دروست دەکرێن.”
سابیر زیاتر ڕوونی کردەوە “زیاتر لە ٥٠٠ ئامێر شەو و ڕۆژ لە هەموو بەشەکان کار دەکەن و ژمارەی ئامێرەکان زیادیش دەکرێن، شایانی باسە هەموو ستافەکە نێوخۆیین و بە باشترین کوالێتی کار لە پڕۆژەکەدا دەکەن کە ٢٦ کیلۆمەتر درێژە.