مەکتەبی سیاسی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ڕەنجدەران پیرۆز دەکات

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکدا ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان پیرۆز دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقی پەیامەکەیە:

بەڕێزان/ باپیر کامەلا، سکرتێری گشتی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان

لە (۳۰)یەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی ڕەنجدەرانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانی پارتەکەتان دەکەین و، هیوادارین لە هەوڵ و خەباتتان بەردەوام بن بۆ دەستبەرکردنی مافەکانی گەلەکەمان و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.

لەو دەرفەتەدا وێڕای بەرزنرخاندنی خەباتی چەندین ساڵەی حزبە تێکۆشەرەکەتان، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و هاریکاریی نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و لێکتێگەیشتن و بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و پاراستنی دەستکەوتەکانمان.

 

دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هەر سەرکەوتوو بن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

١ـی شوباتی ۲۰۲٥