وەزارەتی ناوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، لەبارەی تەمەنی خانەنشینی ژمارەیەک بڕیاری نوێی دەرکرد و رایدهگهێنێت، لە دایكبووانی 1962 و 1963 و 1964 لە ڕۆژی 31ی ئەم مانگەوە خانەنشیندەكرێن.
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی ناوخۆی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، کە واژووی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان کراوە و فەرمانەکە رۆژی دووشهممه 20ی1ی2025 دەرچووە، تێیدا هاتووە، سەبارەت بە جێبەجێکردنی یاسایی خانەنشینی یەکگرتوو ژمارە 19ی ساڵی 2014ی هەموارکراو لە هەرێمی کوردستان، پێویستە فەرمانبەرانی شارستانی و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە ڕۆژی 1ی 1ی ئەمساڵ تا 31ی 12ی 2025 تەمەنی یاسایی خانەنشینیان 60 ساڵ تەواو دەکەن و ساڵی لە دایکبوونیان لە1965ە، ئەوا لە ڕۆژی پێش لە دایکبوونیان خانەنشین دەکرێن و دەستلەکار هەڵدەگرن، دواتر مامەڵەکانیان دەنێردرێت بۆ فەرمانگەی خانەشینی.
هەروەها لە فەرمانەکەدا ئاماژه بهوهش كراوه، فەرمانبەرانی شارستانی و ئەفسەر و کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە لە ساڵی 1962 ،1963، 1964 لە دایکبوون، له ڕۆژی 31ی1ی 2025خانەنشین دەکرێن.