چواس خالید – هەولێر
گوژمه‌ی زیادتر له سێ سه‌د و په‌نجا ملیۆن دینار، پڕۆژه‌ی دانانی تۆڕێكی ئاوه‌ڕۆ له سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت و له كه‌له‌كچینیش به گوژمه‌ی زیادتر له پێچ سه‌د و حه‌فتا ملیۆن دینار، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری دروستكردنی شه‌قام و دانانی ئاوه‌ڕۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت، هاوكات به تێچووی زیادتر له ملیارێك دینار شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌حركه له هه‌ولێر و چه‌ند شه‌قامێكیش له شاوێس قیرتاو ده‌كرێت.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی و له چوارچێوه‌ی گه‌یاندنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری دروستكردنی تۆڕێكی ئاوه‌ڕۆ له سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
ئه‌م پڕۆژه‌یه كه یه‌كێكه له پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی، به تێچووی سێ سه‌د و په‌نجا ملیۆن و چوار سه‌د و هه‌شتا و سێ هه‌زار و پێنج سه‌د دیناری عێراقی، له‌سه‌ر داهاتی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ڕۆنانی تۆڕی ئاوه‌ڕۆ له سلێمانی، پێكهاتووه له دانانی تۆڕێكی ئاوه‌ڕۆ بۆ شه‌قام و كۆڵانه‌كانی جیاكه‌ره‌وه‌ی ده‌ی قه‌رتۆغان له قۆناغی سێیه‌م.
هاوكات له كه‌له‌كچینی سه‌ربه پارێزگای دهۆك، به گوژمه‌ی زیادتر له پێنج سه‌د و حه‌فتا ملیۆن دیناری عێراقی، پڕۆژه‌ی ڕۆنانی شه‌قام و ئاوه‌ڕۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
له چوارچێوه‌ی پلانی شاره‌وانی كه‌له‌كچی، بۆ زیادتر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی ناحیه‌كه، پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاری دروستكردنی شه‌قام و ئاوه‌ڕۆ له ناحیه‌ی كه‌له‌كچی، له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی دهۆك، كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌و پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه به گوژمه‌ی پێنج سه‌د و حه‌فتا ملیۆن و سێ سه‌د و بیست هه‌زار دیناری عێراقی، له‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌كه پێكهاتووه له دروستكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قامی ناوخۆیی و دانانی ئاوه‌ڕۆ له سه‌نته‌ری ناحیه‌ی كه‌له‌كچی، كه بڕگه‌كانی دروستكردنی شه‌قام به درێژایی هه‌زار و سه‌د و چل مه‌تر و دانانی ئاوه‌ڕۆی لووله‌یی به درێژایی هه‌زار و حه‌فتا مه‌تر و هتد،،،.
جیا له‌وانه و له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌به‌رهێنانی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوژمه‌ی ملیارێك و شه‌ش سه‌د و چل و پێنج ملیۆن دیناری عێراقی، پڕۆژه‌ی قیرتاوكردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌حركه له شه‌قامی سه‌د مه‌ترییه‌وه تا شه‌قامی سه‌د و په‌نجا مه‌تری هه‌ولێر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی خمه‌تگوزاری قیرتاوكردنی شه‌قامی سه‌ره‌كی به‌حركه، به سه‌رپه‌رشتی تیمه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ولێر ته‌واو ده‌كرێت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر له سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قام و كۆڵان له گه‌ڕه‌كی ئازادی له سنووری شاره‌وانی به‌حركه جێبه‌جێكرا.هه‌ر له چوارچێوه‌ی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری به شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌بێ جیاوازی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، له‌سنووری سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی شاوێس، سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی شاره‌وانییه‌كانی هه‌ولێر، پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری قیرتاوكردنی ژماره‌یه‌ك شه‌قام و كۆڵان له گه‌ڕه‌كی به‌هار جێبه‌جێكرا و هاوشێوه‌ش له گه‌ڕه‌ك و شوێنه‌كانی دیكه‌ی شاره‌وانییه‌كه بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان به‌رده‌وامه.