لە یادی بیست و شەش ساڵەی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان تیڤی، دوێنێ وەک ستافی ڕۆژنامەی هەولێر، سەردانی ئەم دەزگە کاریگەر و پێشەنگەمان کرد. لەم بۆنە تایبەتەدا، خۆشەویستی و دەستخۆشیمان وەک نیشانەی ڕێز و پێزانین پێشکەش بە سەرپەرشتیاری گشتیی و بەڕێوەبەرو بەڕێوەبەرانی بەشەكان و تەواوی كارمەندانی ماندویینەناسی کەناڵەکە کرد.
کوردستان تیڤی لە ماوەی زیاتر لە چارەکە سەدەیەکدا، ڕۆڵێکی بەرچاوی لە گەشەپێدانی میدیای کوردی و پاراستنی كەلتوورو بەهاكانی كوردایەتی و پێكەوەژیان و گەیاندنی دەنگی گەلی کوردستان بە ناوخۆ و جیهاندا گێڕاوە. من خۆم بە شانازییەوە نزیکەی بیست ساڵ لەم دەزگە هێژایەدا خزمەتم کردووە.
هاودەنگ فارووق
سەرنووسەری ڕۆژنامەی هەولێر