خزمەتگوزاری تەندروستی لە نێوان كەرتی گشتی و تایبەتدا

دوێنێ، لە هۆڵی بەشی رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بیست و پێنجەمین بازنەی گفتوگۆ بە ناونیشانی ” خزمەتگوزاری تەندروستی لە نێوان كەرتی گشتی و تایبەتدا” بەرێوەچوو.

بۆ ئەم گفتوگۆیە ، راپرسییەكی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان ئەنجامدرابوو و ، هەروەها ڕاپۆرتێكی مەیدانی ئامادەكرا بووكە تیایدا هاووڵاتیان بیروبۆچوونی خۆیان لەسەر ئاستی خزمەتگوزاری تەندروستی لە نێوان كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت دەڕبری بوو، لە دەستپێكی ئەم گفتوگۆیە دوای نمایشكردنی راپۆرتە مەیدانیەكە و پاشانیش نمایشكردنی داتا و ئاماری راپرسییەكان ” د.سامان بەرزنجی، پ.د.تاهیر هەورامی، د.عەبدولفەتاح هەورامی، د.چرۆ حەمە فەرەج، د.هشیار عیسا سەدیق، د. زوزان عەبدوڵڕەحمان فارس، ئیبراهیم ئەحمەد مستەفا، د.هیوا ئالەیی، هەروەها ئەندامانی بازنەی گفتوگۆ ” پ.د.نەزاكەت حسێن، د.جەلال ئەحمەد ، فەرهاد محەمەد” زۆر بە ڕاشكاوی گفتوگۆیان لەسەر كۆی لایەنەكانی خزمەتگوزاری تەندروستی لەسەر ئاستی كەرتی گشتی و تایبەت كرد و، جەخت لەسەر ئەوە كرایەوە وێرای ئەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان وەك پێویست شایستە داراییەكانی لە پشكی خۆی لە بودجەی حكوومەتی فیدرالی عێراق بەدەست ناگات ، بەڵام هەتا ئێستاش كوالێتی ئامێرەكانی تیشك و سۆنەر و تاقیگەكانی كەرتی گشتی لای هاووڵاتیان زیاتر جێگەی متمانەن هەتا كەرتی تایبەت، سەبارەت بە پرسی دەرمان و كۆنترۆلكردنی دڵنیایی جۆری و رێكخستنی نرخ ، دووبارە جەخت لەوە كرایەوە كە لە كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی زۆرباش كوالێتی جۆری دەرمان كرۆنترۆڵ كراوە و نرخەكانیش رێكخراون، لەمەش زیاتر لەسەر ئاستی كەرتی گشتی بۆ نەخۆشیە دریژخایەنەكان و شێرپەنجە دەرمانی پێویست دابینكراوە و لە نەخۆشخانەكان بەسەر نەخۆشەكاندا دابەش دەكرێت، بۆ نەخۆشی تالاسیما مانگانە خوێنی پێویست بۆ نەخۆشەكان دابین دەكرێت و هەموو جۆرە پشكنێكیان بەبێ بەرامبەر لە تاقیگەكانی كەرتی گشتی بۆ دەكرێت.
سەبارەت بەو كەموكورتیانەی بەشێوەكی گشتی لە خزمەتگوزاری تەندروستی لە هەردوو كەرتی گشتی و تایبەت بوونی هەیە، جەخت لەوە كرایەوە كەرتی گشتی و كەرتی تایبەت دەبێت تەواوكاری یەكتری بن و لە خزمەتی هاووڵاتیاندا بن، ئەم لایەنەش هەوڵی زۆری بۆ دراوە بۆئەوەی باشتر رێكبخرێت، بەڵام هەندێك ڕیوشوێنی یاسایی پێویستە كە ئومێد دەكرێت لە كابینەی دەیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرۆژە یاسای بۆ ئامادەبكرێت و بنرێت بۆ پەرلەمانی كوردستان بۆ ئەوەی پەسەند بكرێت.