چەپکە گوڵی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن پێشکەش بە کوردستان تیڤی کرا

بەبۆنەی(٢٦)ساڵەی دامەزراندنی کوردستان تیڤی، شاندێکی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، سەردانی بارەگای تۆڕی میدیایی کوردستانیان کرد.
شاندەکە لەلایەن (نینۆس نەمرود)، بەڕێوەبەری گشتیی تۆڕی میدیای کوردستان و ستافی کەناڵەکەوە پێشوازییان لێکرا. لە دیدارەکەدا، شاندی بەش ڕۆڵی کوردستان تیڤییان لە خزمەتی میدیای کوردیدا بەرز نرخاند و پاڵپشتی بەشیان بۆ کەناڵەکە دووپاتکردەوە.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، چەپکە گوڵی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک-یان پێشکەش بە بەڕێوەبەر و کارمەندانی کەناڵەکە کرد.