مەسرور بارزانی: پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و گەلی ئەمەریکا دەکەم

مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ و گەلی ئەمەریکا کرد .
دووشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2025، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی( ئێکس) پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی دۆناڵد ترەمپ و گەلی ئەمەریکا کردووە کە ئەمە دەقەکەیەتی: پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ و گەلی ئەمەریکا دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی نوێی ئەمەریکا.
سەرۆک وەزیران دەڵێت: دۆستایەتی نێوان کوردستان و ئەمەریکا دۆستایەتییەکی ستراتیژییە و پەیوەندیی گەلی ئێمە و هێزە چەکدارەکانمان لەگەڵ ئەمەریکا بە بەهێزی دەمێنێتەوە.