نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەكات

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ كرد دوای سوێندخواردنی وەك 47ـەمین سەرۆكی ئەمەریكا.

كەمێك پێش ئێستا لە ڕێوڕەسمێكدا لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریكا (كۆنگرێس)، دۆناڵد ترەمپ سوێندی یاسایی خوارد و بەفەرمی لە شوێنی جۆ بایدن، وەك 47ـەمین سەرۆكی ئەمەریكا دەستنیشان كرا.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ كرد و رایگەیاند “بە ناوی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، پیرۆزبایی لە سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک 47ـەمین سەرۆکی ئەمەریکا”.

سەرۆكی هەرێم راشیگەیاند “هاوبەشیی بەهێزمان لەگەڵ ئەمریکا بەرز دەنرخێنین و چاوەڕێی لە نزیكەوە كاركردنین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی، سەقامگیری و بەها هاوبەشەكان”.