ئاسایشی هەولێر رایگەیاند: دوای ئەنجامدانی چاودێر و بەدواداچوونی هێزەکانمان لەسەر باندێکی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، سێ تۆمەتبارمان بە ناوەکانی (هـ، د، أ) و (م، م، ش) و (ک، م، ف) دەستگیر کرد.
راشیگەیاند: لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەكان، دەستیش گیرا بەسەر بڕی (11 کیلۆ و 400 گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆرەكانی (کریستال) و (هیرۆین) و (تلیاک)، هەروەها دەستیش گیرا بەسەر سێ چەکی بێ مۆڵەت و چەند کەلوپەلێکی پێوانەکردن و کێشانی ماددەی هۆشبەر.
ئاسایشی هەولێر سوپاسی هاووڵاتییانی كرد کە هەمیشە هاوکاریانن لە پێدانی زانیارییەكان.