وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا پێشوازی لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک پێشوازی لە کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، دووشەممە 20ـی کانوونی دووەمی 2025، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ‘ئێکس’ بڵاوی کردووتەوە، پێشوازی لە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەش داوە، گفتوگۆی نێوان کوردەکان دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگ لە پتەوکردنی پرۆسەی سیاسی لە سووریادا بگێڕێت.