شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەل فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبووەوە

دووشەممە، 20ـی کانوونی دووەمی 2025، کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەل فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە مالی د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمان دەستی پێ کرد.

دوێنێ یەکشەممە، 19ـی کانوونی دووەمی 2025، شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری دارایی حکومەتی فیدرال سەردانی بەغدایان کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی شڤان جەباری، پەیامنێری کوردستان24، ساڵانە وەزارەتی دارایی فیدرال بۆ ئامادەکاری بۆ خشتەی بودجەی ساڵ دەکات و بەو هۆیەوە کۆدەبێتەوە، سەردانی شاندەکەی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش لەو چوارچێوەیە بووە.

گوتیشی: کۆبوونەوەی شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری دارایی فیدرال، لە ماڵی فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق بەڕێوە چووە و سێ کاتژمێری خایاندووە.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە داهاتی نانەوتی و ئەو قەرزانەی لەسەر هەرێمی کوردستانە کراوەتەوە، هەروەها میکانیزمی دابەش کردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیش بۆ ئەمساڵ تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆی نێو کۆبوونەوەکە بووە.