وەزارەتی خوێندنی باڵا زەمالەی خوێندنی (ماستەر و دکتۆرا) لە تورکیا ڕادەگەیەنێت

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە، کە تورکیا 13 زەمالەی خوێندنی باڵا (ماستەر و دکتۆرا)ـی پێشکەش بە هەرێمەکە کردووە.
وەزارەتەکە دەڵێت: لە زەمالەکەی تورکیا 8 کورسی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و 5 کورسی بۆ وەزارەتەکانی دیکە تەرخان کراوە.
هەر کەسێک سەرباری مەرج و ڕێنماییەکانی زەمالەى تورکیا، ئەم مەرجانەی خوارەوەی تێدا بەرجەستە بێت و ئارەزووی خوێندن لە وڵاتی تورکیا بکات، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم تێبینیانەی خوارەوە داواکاری لە ڕێگەی ئەم لینکەوە پێشکەش بە سەرچاوەی زەمالەکە بکەن.
مەرجەکانی پێشکەشکردن:
-پێشکەشکار دەبێت فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
-پێشکەشکار دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بەدەستهێنانی دوایین بڕوانامە.
-پێشکەشکار دەبێت کۆنمرەی بەکالۆریۆسی لە 65 کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی ماستەر و لە 70 کەمتر نەبێت بۆ خوێندنی دکتۆرا.
-ئاستی توانستی زمانی داواکراو لە بەرنامەیەک بۆ بەرنامەیەک جیاوازە، بۆیە بەر لە پێشکەشکردن، تکایە تەواوی وردەکاریەکانی ئەم بەرنامەیە بخوێننەوە کە داواکاری بۆ پێشکەش دەکەن.
-داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامە پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت بۆ خوێندنی ماستەر، ماستەر و دکتۆراکەی لە هەمان بوار بێت بۆ خوێندنی بەرنامەی دکتۆرا).
-کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وەزارەت تەنیا مۆڵەتی خوێندنی پێ دەدرێت واتا بە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.
کاندیدی سەرکەوتوو لەلایەن وڵاتی تورکیا پشتگیری دارایی دەکرێت، بۆ وردەکاری زیاتر تکایە سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
تێبینی:
-هەر کەسێک ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوەی تیایدا بەرجەستە نەبێت، دواجار مۆڵەتی خوێندنی پێ نادرێت.
-تکایە بۆ هەر پرسیارێک یان زانیاری زیاتر سەرەتا سەردانی ماڵپەڕی زەمالەکە بکەن.
-کاتی پێشکەش کردن لە ئەمڕۆە دەست پێدەکات.
-دوای وەرگرتن لەم زەمالەیە، تکایە بە مەبەستی کردنەوەی فایل سەردانی ئەم لینکە بکەن.
-دوای پێشکەشکردن لە رێگەی ئۆنلاین تکایە ئەم زانیاریانەی خوارەوە لە رێگەی ئیمێلی

بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕەوانە بکەن، بەو شێوەیەی خوارەوە:
:Full name
:Application No
:Applied program
:Email address
:Telephone No
Copy of the application
تکایە هەموو ئەم زانیاریانەی سەرەوە بە یەک فایل بۆ مان رەوانە بکەن و فایلەکەش بە ناوی خۆت بێت. بۆ ئەوەی کاری لە سەر بکرێت و رەوانەی زانکۆی سەرەوە بکرێت.
– بۆ کاندیدانی دامودەزگاکانی خوێندنی باڵاو وەزارەتەکانی تر، هەمان رێکار جێبەجێ دەکرێت، دەبێت کاندید پشتگیری شوێنی کارەکەی لەگەڵ بێت، کە بە ڕوونی باس لە وە بکات دوای بە دەستهێنانی بڕوانامەو گەڕانەوە کاردەکات و پێویستیان بەم بوارەوە.
(They need to submit a letter from the universities about the compulsory service upon returning their country.)