لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ هەمواری یاسای بودجەی تایبەت بە دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستانی پەسند كرد.
ئەمڕۆ یەكشەممە بە سەرۆكایەتی عەتوان عەتوانی لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەبارەی هەمواری یاسای بودجە ئەنجام دا.
لە كۆبوونەوەكەدا دوای خستنەڕووی چەندین پێشنیار، دوای چەند كاتژمێرێكی بەردەوام، دواجار لیژنەكە بە زۆرینەی دەنگی ئەندامان دەنگی دا بە هەمواری ماددەی 12ی یاسای بودجە كە تایبەتە بە تێچووی دەرهێنان و بەرهەمهێنان و هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان.
لیژنەی دارایی پەسندكردنی هەمواری ماددەی 12ی یاسای بودجەی بۆ سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەران نارد بۆ ئەوەی لە زووترین كاتدا لە هۆڵی پەرلەمان دەنگی لەسەر بدرێت.