شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی: بەفر و باران و سەرمایەكی زۆر بەڕێوەیە

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی  رایده‌گه‌ێنێت، لەکاتەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەمە 19ی1ی2025،  بارستەھەوایەکی سارد و شەپۆلێکی لاواز بۆ مامناوەندی بەفربارین لە رۆژھەڵاتی دەریای رەشەوە بۆ سەر ناوچە شاخاویە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان درێژ دەبێتەوە سەرەتاش ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر دەگرێتەوە و پاشان سبەی دووشەمە 20ی1ی2025، بە گوێرەی کات ناوچەکانی ئیدارەی راپەرین و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە دەگرێتەوە ھەروەھا پلەکانی گەرما بەڕاورد بە ئەمڕۆ سبەی 5 تا 6 پلە نزم دەبێتەوە و بای رۆژھەڵات و باشوری رۆژھەڵات مامناوەند چالاک دەبێت بەخێرای 15-35کم لە کاتژمێرێکدا .

ئاراس جه‌بار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، بەفربارینەکە بە شێوەی کرێوە سەرجەم ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و بەشێکی ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای دھۆک دەگرێتەوە و لەبەرزی 800 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا و لەنێوان 1 تا 6 سم ئەگەری بارینی بەفر دەبێت بەتایبەت لە ناوچە سنوریەکانی حاجی ئۆمەران و سنوری دەڤەری پشدەر و پێنجوێن رێژەکەی زیاتر دەبێت ، لەسەنتەری شاری سلێمانیش ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم دەبێت لە گەرەکە بەرزەکانی باکوور و رۆژھەڵات ئەگەری سپیپۆشبوونی ھەیە و رێژەکەی لەنێوان 0.5 بۆ 2 سم.

ده‌شڵێ، کاریگەری ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانمان سبەی ئێوارە کۆتای پێدێت و سەبارەت بە ناوچەکانی گەرمیان و کەرکوک و سەنتەری پارێزگای ھەولێر و دھۆک لەماوەی ئەم شەپۆلەدا ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و کەش ساردەبێت بەڵام ئەگەری بارانبارین لاوازەبێت و پێشبینی ناکرێت باران و بەفر لەو ناوچانەدا ببارێ .

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، گرنگ دوابەدوای شەپۆلی باران و بەفرەکە بەھۆی زیادبوونی کاریگەری بەرزەپاڵەپەستۆی سیبیری شەوی دووشەم لەسەر سێشەمە بای باکوری رۆژھەڵات کە وشکە سەرمایەکی زۆرەبێت لەناوچەکانی سلێمانی و راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم بەگشتی چالاک دەبێت بەخێرای 15-45 کم لە کاتژمێرێکدا و بەھۆیەوە پلەی گەرمی بەرێژەیەکی بەرچاو لەناوچە شاخاویەکان نزم دەبێتەوە بۆ ژێر سفر و بەستن و شەختە ڕوو دەدات کاریگەری ئەو وشکە سەرما و بایە تا کۆتایی ھەفتە بەردەوامی دەبێت.