ئاریان دەرگەڵەیی – هەولێر
تیمی فوتباڵی كوردستان كە بە دەستپێشخەری و سپۆنسەری و ئامۆژگاری سەنتەری كەمیونەتی كوردی ئەمەریكی لە تەكساس دامەزراوە، بە فەرمی وەك خەڵاتی پاڵەوانیەتی یەكەمی لە تیمەكانی وەرزشی لە شاری داڵاس و فورت وۆرپ وەرگرت.
بەختیار عێزەت چالاكوانی كورد لە ئەمریكا لەم بارەیەوە بە هەولێری گوت: ئەو خەڵاتە ڕەوەندی كوردی لە ئەمریكا دڵخۆش كرد؛ هیوادارین ئەو تیپە لە پاڵەوانیەتییە نێودەوڵەتییەكانیشدا بەشداری بكات و، خەڵاتی گەورەتریش بباتەوە.
ئەو چالاكوانە كوردە گوتیشی: تیمی فوتباڵی كوردستان بە ئاڵای پیرۆزی كوردستانەوە دەچێتە گۆڕەپانی وەرزش و ھیوادارین سەركەوتنی گەورە بەدەست بھێنێت و ناوی كوردستان پتر بڵاو بكاتەوە.
شایانی باشە ناوچەی داڵاس و فۆرتوۆرپ پتر لە ٨ملیۆن كەسی لێ دەژیێت و، چوارەمین شاری ئەمەریكایە لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە و، بە ناوەندێكی گرنگی سیاسی دەژمێردرێت.