راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
ئەمڕۆ ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەری گشتی راگەیاندن و هۆشیاری نیشتیمانی و بەڕێوەبەری راگەیاندن و بەڕێوبەری هۆشیاری و ژمارەیەک لە ئەفسەران و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیەکە، بە شێوەی راستەوخۆ بەشدارییان لە خولی ژیری دەستکرد(Artificial Intelligence) و کاریگەرییەکان و ڕەهەندە سەربازییەکانی ژیری دەستکرد لە ئایندەی کەرتی سەربازییدا کرد کە بەشێک لە ئەندامانی شانەی راگەیاندن و هۆشیاری وەزارەتی پێشمەرگە و شانەی ئەمنی وەزارەتی بەرگری عێراقی تێدا بەشداربوون.
ئەم خولە، کە بەهاوکاری راوێژکارانی سەربازی هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێمی کوردستان رێکخرابوو، کاپتن کارۆلینا، ڕاوێژکاری سەربازی ئەڵمانیا، لە هەرێمی کوردستان ئامادەبوو، سەرەتا تیشکخرایە سەر بەکارهێنانی ژیری دەستکرد و چۆنیەتی زاڵبوون بەسەر زیانەکانی بە لەبەرچاوگرتنی سوودەکانی ژیری دەستکرد لەبواری سەربازی.
لەبەشێکی تری ئەم خولەدا کە ماوەی ڕۆژێکی خایاند، باسی شێوازەکانی هۆشیاری و خۆ بەدوورگرتن لە زیانەکانی ژیری دەستکرد کرا، هەروەها چەندین پرسیار لەمبارەیەوە ئاڵوگۆر کران و بەشداربوان سەرنج و تێڕامانی خۆیان لەسەر کۆی خولەکە خستەڕوو.
لەکۆتاییدا، بهڕێوهبهری گشتی راگهیاندن و هۆشیاری، له وتهیهكدا: ئاماژەی بەگرنگی بەڕێوەچوونی ئەم خولە کرد و سوپاسی رێكخەرانی كرد و داواشیكرد له داهاتوودا ئهم جۆره بابهت و چالاكیانه زیاتر ئهنجامبدرێت.