مهسرور بارزانی، جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، پهیامێكی بە بۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان تیڤی ئاراستهی سەرپەرشتیاری گشتی و بەڕێوەبەر و گشت کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان دهكات.
له پهیامهكهی مهسرور بارزانییدا هاتووه، بە بۆنەی بیست و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردستان تیڤی ، پیرۆزبایی لە بەڕێزان سەرپەرشتیاری گشتی و بەڕێوەبەر و گشت کارمەندانی دەزگای سەتەلایتی کوردستان دەکەم و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازم.
جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان دهشڵێ، كوردستان تیڤی، یەکەمین کەناڵی تەلەڤزیۆنی سەتەلایتی کوردستانییە، کە لە کوردستانەوە دەستی بە پەخش کرد و وەکوو کەناڵێکی نیشتمانی، ڕۆڵێکی دیاری لە داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووری هەرێمی کوردستان هەبووە و ئەرکی پیشەیی و میدیایی خۆی، بە شێوەیەکی ڕاستگۆییانە جێبەجێ کردووە و خزمەتێکی زۆری هونەر و کولتووری کوردی کردووە.
له كۆتاییدا مهسرور بارزانی رایگهیاندووه، دەستخۆشی لە گشت کارمەندانی کوردستان تیڤی دەکەم و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم.