له سنووری پارێزگای موسه‌نا له باشووری عێراق دووه‌م گۆڕی به كۆمه‌ڵی ئه‌نفالكراوان دۆزرایه‌وه كه 155 روفات له‌خۆ ده‌گرێت و ئه‌و ڕوفاتانه ڕاده‌ستی فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادی به‌غدا ده‌كرێن، بۆ پشكنینی DNA بۆ ئه‌و ڕوفاتانه.
ده‌زگای شه‌هیدانی عێراق، به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، تیمی كاری فه‌رمانگه‌ی كاروباری گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌ستیان به هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له ناوچه‌ی بته‌لشێخه‌ی سه‌ماوه كرد و 155 روفاتیان ده‌رهێنا كه تێكڕایان له ساڵی 1988 ئه‌نفال كراون و له ژنان و منداڵانی كورد پێك دێن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، سه‌رجه‌م ئه‌و رووفاتانه ڕاده‌ستی فه‌رمانگه‌ی پزیشكیی داد ده‌كرێن بۆ پشكنینی DNA بۆ روفاتی ئه‌و ئه‌نفالكراوانه.
ده‌زگاكه ئاشكرای كردووه كه حه‌وت گۆڕی به كۆمه‌ڵی تر له هه‌مان ناوچه هه‌یه و خراوه‌ته به‌رنامه‌ی كاری ده‌زگاكه‌وه بۆ هه‌ڵدانه‌وه‌یان و ڕه‌نگه كۆڕی به كۆمه‌ڵی تریش هه‌ر له هه‌مان ناوچه هه‌بێت.