دۆخی کارەبا له هه‌رێمی كوردستان ئاسایی بووەوە.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، لە کاتژمێر (8:00) بەیانییەوە پەستانی غاز بۆ ویستگەکانی غازی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، کۆمپانیای دانەغاز چاکسازییەکانی لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ تەواو کرد و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا ئاسایی بووەوە و ئێستا 3750 مێگاوات کارەبا بەرهەم دێت.
ئه‌وه له كاتێكدا، دره‌نگانی شه‌وی رابردوو وه‌زاره‌ت بڵاویكرده‌وه،لە چوارچێوەی پەرەپێدانی كێڵگەی كۆرمۆر بۆ بەرهەمهێنانی غاز، بۆ ماوەی 10 كاتژمێر پەستانی غاز كەمبووەتەوە و بەهۆیەوە 750 مێگاوات كارەبا كەمبووەتەوە. هەروەها بەهۆی هەندێک گرفتی تەکنیکییەوە کارەکان دواکەوتووە.