گۆڕە بەكۆمەڵەكە دەكەوێتە ناوچەی تەل شێخ سەر بە شارۆچكەی سەلمان لەسنووری پارێزگای سەماوە كە ناوچەیەكی دووردەستی عێراقە.
لە پشكنینەكاندا كە لەلایەن تیمی هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە دەستەی شەهیدانی عێراق ئەنجامدرابوو، دەركەوتبوو سەرجەم تەرمەكان ژن و منداڵی كوردن و لەلایەن رژێمی پێشووتری عێراقەوە ئەنفال كراون، بەر لەوەی لە گۆڕە بەكۆمەڵەكە بشاردرێنەوە، بە گولـلە لێیان دراوە.
كۆمەڵەی داكۆكی لە پرسی ئەنفال رایگەیاند: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 3:30 لە تەل شێخ لە سەماوە، كۆتای بە پرۆسەی كاری هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكە هات.
راشیگەیاند: ژمارەی شەهیدەكان بریتین لە 155 شەهیدی ئەنفال.
هەروەها رایگەیاند: ئەوەی ئازارەكەی كردووە بە دوو ئازار ئەوەیە كە دووان لە شەهیدەكان چەند پارچەیەك لە جەستەیان نادیارە.