پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی راگه‌یه‌ندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 16ی1ی2025،ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پله‌كانی گه‌رماش کەمێک نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، سبه‌ی هه‌ینی 17ی1ی2025، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 15پلەى سیلیزى
دهۆک: 16 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 18 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 16پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 20 پلەى سیلیزى