نوێنەری هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ئەمەریکا ڕۆڵی سەرۆك بارزانی بەرز دەنرخێنێت

نوێنەری هێزەكانی سووریای دیموكرات لە ئەمەریكا ڕۆڵی سەرۆك بارزانی بەرز دەنرخێنێت.

سینەم محەممەد، نوێنەری ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات، “مەسەدە” لە ئەمەریكا، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس نووسیویەتی: کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەكانی سووریای دیموكرات لەگەڵ د. حەمید دەربەندی، نوێنەری سەرۆك بارزانی، هەنگاوێكی گرنگە بۆ یەكریزیی كورد لە هەرێمی كوردستان و كوردستانی سووریا.

هەروەها ده‌شڵێ، دیدارەكە هەنگاوێكی بایەخدارە بۆ پشتیوانیی لە دیالۆگ لەگەڵ دیمەشق و بەدیهێنانی بەرژەوەندییەكانی گەلی سووریا.

ئاماژەی بەوەش داوه‌،  پێداگریی سەرۆك بارزانی، لەسەر بەهێزكردنی ئارامی و هاوكاریی لە ناوچەكە و جێگیركردنی مافەكانی نەتەوەكەمان نیشان دەدات.