پارێزگارى هەولێر، پێشوازى لە سکرتێر و ئەندامانى مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کرد

 

ئەمرۆ چوارشەممە 2025.1.15، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى پارێزگا، پێشوازى لە زیبا تەھا، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان و ئەندامانى دیکەى مەکتەبى سکرتاریەتى یەکێتیەکە کرد.

لە دیدارەکەدا، دواى ئەوەى گفتوگۆ لە بارەى ئه‌رك و پلانه‌كانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کرا، پارێزگارى هەولێر ڕۆڵی رێكخراوه‌کەى به‌گرنگ وه‌سف كرد لە تێکۆشان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ئافرەتان و داکۆکیکردن لە ئازادى و یەکسانى و ھیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن.

هەروەها تەئکیدى لەوەکردەوە وەکو پارێزگاى هەولێر پاڵپشت و پشتیوانى یەکێتى ئافرەتانى کوردستان و سەرجەم ئافرەتانى کوردستان دەبین و ئومێدى خواست هەمیشە لە بەرگریکردن لە خواست و داوا و مافەکانى ئافرەتان پێشەنگ و پێشڕەوبن.