به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌گوژمه‌ی زیادتر له سه‌د و چوارده ملیار دیناری عێراقی، پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ كه‌وته‌بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و ئێستا ڕشتانه كار له ته‌واوكردنی ده‌كرێت، كه گرفتی كه‌مئاوی له‌مێژینه‌ی دانیشتوانی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری چاره‌سه‌ر ده‌كات.
یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی حکوومەتی هەرێم
به‌پێی پلانی بۆداڕێژراو، كاركردن له پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه و كاره‌كانی به‌باشی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تا ئێستا قۆناغی باشی بڕیوه، به‌رده‌وام و ڕشتانه كار له پڕۆژه‌كه ده‌كرێت تا به‌ر له واده‌ی خۆی ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌ت هاووڵاتیانه‌وه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و له‌سه‌ر فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی سنووری چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری له بێ ئاوی ئه‌رخه‌یان بكات، كه ساڵانێكه گرفتی كه‌مئاوییان هه‌یه.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ، به گوژمه‌ی سه‌د و چوارده ملیار دینار و نه‌وه‌ت و نۆ ملیۆن و پێنج سه‌د و هه‌شتا دیناری عێراقی، كه‌له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابین كراوه، جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ، كه له وێستگه‌ی پاڵاوتن و یه‌كه‌ی وه‌رگر و په‌مپ سته‌یشنی ناوه‌ندی و خه‌زانێكی گه‌وره به قه‌باره‌ی پێنج هه‌زار مه‌تر سێجا پێكدێت و له‌گه‌ڵ ڕاكێشانی هێڵی كاره‌با و چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی دیكه‌ش له‌خۆ ده‌گرێت، توانای به‌رهه‌مهێنانی سێ هه‌زار و چوار سه‌د مه‌ته‌ر سێجا ئاوی خواردنه‌وه‌ی له یه‌ك كاتدا هه‌یه و زیادتر له چوار سه‌د و هه‌شتا هه‌زار كه‌س لێی سودمه‌ند ده‌بێت، جیاله‌وه‌ش ته‌واو بوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه كاریگه‌ریی ئه‌رێنی ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ شاری سلێمانی له پڕۆژه‌ی ئاوی دووكان بۆ سلێمانی هه‌یه.
بڕیارە بەر لەوادەی دیاریکراو تەواو بکرێت
به‌پێی ڕۆژی ته‌قویمی، حه‌وت سه‌د و بیست ڕۆژ بۆ ته‌واو بوونی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ دیاری كراوه و به‌پێی كاره‌كان بێت، كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، بڕیاره به‌رله‌واده‌ی خۆی ته‌واو بكرێت و زووتر خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری لێی سودمه‌ند بن.
له ٢٤ی حوزه‌یرانی ٢٠٢٤، له ڕێوهڕسمێكدا ساسان عه‌ونی وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په – چه‌مچه‌ماڵ ی له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری كۆمپانیای هابیكا واژۆكرد، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ساسان عه‌ونی ڕایگه‌یاند، به خۆشحاڵییه‌وه ئهمڕۆپڕۆژهی دابینكردنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌ورووبه‌ری واژۆكرا، كه به پشتگیری و ڕێنمایی و ڕاسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خه‌ڵكی خۆشه‌ویستی چه‌مچه‌ماڵ و ده‌وروبه‌ری بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و جێبه‌جێ ده‌كرێت.
گوژمەی قەبە لە پێناو ئاسایشی ئاو تەرخانکراوە
سه‌رباری درێژبوونه‌وه‌ی كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ته‌نگژه‌ی دارایی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕشتانه كار له پته‌وكردنی ژێرخانی ئاوی خواردنه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، جیا له بنیاتنانی چه‌ندان به‌نداو و پۆند به گوژمه‌ی قه‌به بۆ گلدانه‌وه‌ی ئاوی باراناو، له نێزیك شار و شارۆكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، له ٨ی ئه‌یلوولی ٢٠٢٤، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر دانا، كه به ته‌واو بوونی ئه‌و پڕۆژه‌یه، تا نزیكه‌ی ٣٠ ساڵی دیكه، گرفتی كه‌مئاوی له شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كات.
له دوای دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر، ده‌ست به ڕۆنان و جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه كراوه و له‌و كاته‌وه ڕشتانه كاری تێدا ده‌كرێت به جۆرێك، ئێستا به سێ شه‌فت و به هه‌زاران كاركه‌ر و ئامێر، كار له بنیاتنانی پڕۆژه‌كه ده‌كرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر له واده‌ی دیاریكراو ته‌واو بكرێت و بخرێته خزمه‌ت دانیشتوانی شاری هه‌ولێر.
پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر، به گوژمه‌ی نزیكه‌ی چوار سه‌د و هه‌شتا ملیۆن دۆلار جێبه‌جێ ده‌كرێت، ماوه‌ی ته‌واوبوونی پێنج سه‌د و په‌نجا ڕۆژه، كه به‌ته‌واوبوونی ١٠٠% گرفتی كه‌مئاوی له شاری هه‌ولێر چاره‌سه‌ر ده‌كات.
پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه‌ی بۆ شاری هه‌ولێر، پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دابینكردنی ئاوه، كه ڕۆژانه چوار سه‌د و هه‌شتا هه‌زار مه‌تر سێجا ئاو ده‌پاڵێوێت و بۆ هه‌ر كاتێك ٢٠-٢١ هه‌زار مه‌تر سێجا ئاوی خاوێن دابین ده‌كات.
به پێی ئاماره‌كانی به‌رده‌ست ڕۆژنامه‌ی هه‌ولێر، له ساڵی ٢٠٢٤دا چه‌ندین پڕۆژه‌ی گرنگی ئاو له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێكراون، له‌وانه بنیاتنان و ڕۆنانی به‌نداوی چهرمهگه و به‌نداوی گۆمه‌سپان و به‌نداوی به‌ستۆره، كه ده‌توانن نزیكه‌ی سه‌د و بیست ملیۆن مه‌تر سێجا ئاو گل بده‌نه‌وه، هاوكات هه‌ر له ساڵی ٢٠٢٤دا و له سێكته‌ری ئاو، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی ئاوی قوشته‌په داندرا، كه به ته‌واوبوونی گرفتی كه‌مئاوی له سنووری قه‌زای قوشته‌په و گونده‌كانی، به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌م پڕۆژه و پڕۆژه‌ی فریاگوزاریی خێرای گه‌یاندنی ئاوی خواردنه‌وه بۆ شاری هه‌ولێر، ده‌بنه هۆی داخستنی هه‌زار و سه‌د بیری ئاو له هه‌ولێر، كه به‌وه‌ش ژێرخانی ئاوی ژێرزه‌وی له هه‌ولێر به‌رز ده‌بێته‌وه، هاوكات هه‌ر له ساڵی ٢٠٢٤دا، به‌ردی بناغه‌ی به‌نداوی دوین داندرا، كه توانای گلدانه‌وه‌ی سه‌د ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه.