بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر، ئەمڕۆ سێشەممە، 14ی 1ی 2025 ڕایگەیاند: 10 تۆمەتباریان بە تۆمەتی جیاجیا دەستگیر كردووە.
ئاسایشی هەولێر دەشڵێت: “تاوانی تۆمەتباران بریتین لە ڕێگیریکردن، دزیکردن، تەقەكردن، هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت، هێرشکردنە سەر هاووڵاتیی کاسبکار.”
ئەوەشی ڕاگەیاندووە: “بە پاڵپشتیی سەرۆکی حکوومەت و حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو هەوڵێکی خۆمان دەخەینە گەڕ بۆ دابینکردنی ئارامی و پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانییان.”
ئاسایشی هەولێر هاووڵاتییانی ئاگادار كردووەتەوە، لە کاتی بوونی هەر حاڵەتێکی نەخوازراو، دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە هێڵی گەرمی 066106 بكەن.