هەڵمەتێک بۆ پاککردنەوەی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت

هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ پاككردنه‌وه‌ی سێ پارێزگای هه‌رێمی كوردستان له‌ لایه‌ن دوو ڕێكخراوه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت كه‌ هاوكات نزیكه‌ی سه‌د خۆبه‌خش له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی هه‌ولێر به‌شداری ده‌كه‌ن.

بڕیار وایه‌ له‌ ماوه‌ی ڕۆژانی 16 تاوه‌كوو 19ـی كانوونی دووه‌می 2025، هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ پاككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك له‌ لایه‌ن هه‌ردوو ڕێكخراوی (Climate.KRD) و (Volunteer.KRD) به‌ڕێوه‌ بچێت.

به‌ پێی خشته‌ی دیاریكراو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌، 16ـی ئه‌م مانگه‌، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ له‌ سلێمانی له‌ نێو بازاڕ و له‌ هه‌مان ڕۆژ له‌ زاخۆ له‌ بێتاس و له‌ هه‌ولێریش له‌ 19ـی مانگ له‌ كاتژمێر 3:00ـی دوای عه‌سر تاوه‌كوو 5:00ـی ئێواره‌ له‌ دڵۆپه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

كه‌مپه‌ینه‌كه‌ كه‌ 80 خۆبه‌خش به‌شداریی تێدا ده‌كه‌ن، ده‌ستپێشخه‌ریی ڕێكخراوی (Climate.KRD)ـه‌ و ئامانج لێی ناساندنی ڕێكخراوی (Volunteer.KRD) و پاكڕاگرتنی كوردستانه‌.