بەشی پێشبینی لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی ڕاگەیاند،
کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، 14-01-2025 “ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش نیمچە هەور دەبێت.”
لەبارەی کەشی سبەینێ چوارشەممەش، 15-01-2025 “ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت.”
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 16 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 14 پلەى سیلیزى
دهۆک: 15 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 18 پلەى سیلیزى