پەرلەمانی عێراق تەمەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی درێژ کردەوە

 

 

دوێنێ پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و لە کۆبوونەوەکەیدا جارێکی دیکە تەمەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی درێژ کردەوە.

لەبارەی دانیشتنەکەوە بەشی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە،ئەنجوومەنی نوێنەران لە میانی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەماندا، دەنگی دا بە درێژکردنەوەی تەمەنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بۆ ماوەی دوو ساڵ.”
ئەوەشی خستووەتەڕوو: ئەنجوومەن دەنگی دا بە زیادکردنی بڕگەیەک بۆ بەرنامەی کارەکەی (یاسای پێشنیازکراوی هەموارکردنی یەکەم بۆ یاسای پاسپۆرت ژمارە 32ـی ساڵی 2015).”
ئاماژە بەوەش کراوە،بەهۆی ئامادەنەبوونی ڕێژەی یاسایی پەرلەمانتاران دواخرا، هاوکات ئاماژەیان بەوەش درا، هەندێک لایەن بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکەیان بەدڵ نەبوو بۆیە ئامادەنەبوونە بەشداریی لە کۆبوونەوەکە بکەن.
لە ئێستادا لایەنە سیاسییەکان لە هەوڵی دانوستاندان بۆ هەموار کردنەوەی یاسای بودجەی عێراق بۆ ساڵی 2025 و چاوەڕوان دەکرێت دانیشتنەکان بەو ئامانجە دەست پێ بکەن و هەرێمی کوردستانیش لەو بارەیەوە هۆشداریی داوەتە حکوومەتی عێراق و لە سەردانەکەشیدا بۆ بەغدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوای پەیڕەو کردنی دادپەروەری بۆ پشک و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرد لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.