رۆژی دووشەممە، 13ی1ی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەغدا له گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق و لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبۆوه. لە کۆبوونەوەکانیشدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جەختی لە دابینکردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کردەوە.
لەدوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکانی له به‌غدا، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند: خۆشحاڵ بووم بە دیدار لەگەڵ برا سەركردە و بەرپرسەكان لە بەغدا. لەم چوارچێوەیەدا، جەخت لەسەر پابەندبوونی هەمیشەییمان دەكەینەوە بۆ پشتگیریكردنی عێراقێكی سەقامگیر كە دادپەروەری مسۆگەر بكات و پابەندییەكانی دەوڵەت بەرامبەر بە هەموو پێكهاتەكانی جێبەجێ بكات.
دەشڵێت، جەخت لەسەر خواستمان دەكەینەوە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندییەكان لە نێوان هەولێر و بەغدا، بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی گشتی بەدی بهێنێت و بنچینەیەك دابنێت بۆ داهاتوویەكی پڕ لە گەشەسەندن و سەقامگیری.
ئێواره‌ى رۆژی يه‌كشه‌ممه 2025/1/12، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، دواى گه‌یيشتنى به به‌غدا، به‌شداريى له كۆبوونه‌وه‌ى هاوپه‌يمانيى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تدا كرد كه بە ئامادەبوونی به‌ڕێزان محەمەد شیاع ئه‌لسوودانی، سەرۆک وەزیرانى عێراقى فيدراڵ و د. مەحموود ئه‌لمەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران به‌ڕێوه چوو.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى جه‌ختكردنه‌وه له ماف و شايسته ياسایى و ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ستايشى ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زيران سوودانى كرد كه له ماوه‌ى ساڵى ڕابردوودا كارى كردووه بۆ لێكگه‌يشتنى هه‌ولێر ـ به‌غدا و هيواى خواست هه‌موو پرسه‌كان به گفتوگۆ، چاره‌سه‌ر بكرێن. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه بڕياره هه‌ردوولا سبه‌ى كۆبوونه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام بده‌ن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، ڕوانگه و كار و ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زيران سوودانى، بۆ بره‌ودان به پێگه‌ى عێراق و پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتاندا له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش، به‌رز نرخاند.
له كۆبوونه‌وه‌نه‌كه‌دا، جەخت له پێویستيى پشتگيريى هەموو لایه‌نه‌كان بۆ جێبەجێکردنی به‌رنامه‌ى حکوومه‌ت له هه‌موو بواره‌كاندا كرايه‌وه، هه‌روه‌ها پشتگیرى له چاکسازییە دارایی و ئابوورییەکانى حکوومەت كرا، جەختیش کرايه‌وه کە هیچ هەڵوێستێکی سیاسی لە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نييه، جگە لە پرسە تەکنیکییەکان، ئه‌وه‌ش دەکرێت لە ڕێگەی دیالۆگ و لێكگەیشتنەوە، چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە.
هاوپەیمانییەکە داوای کرد عێراق به جۆرێك مامەڵە لەگەڵ ئاڵنگارى و ڕووداوە ناوچه‌يى و نێودەوڵەتییەکاندا بكات کە بەرژەوەنديی عێراق بپارێزێت و لە ململانێ و قەیرانەکان بەدووری بگرێت، هەروەها باس له دۆخی سووریا کرا و ئامادەیيی عێراق بۆ پشتگیری له گەلی سووریا دووپات كرايه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، سەردانە فەرمییەکانی سەرۆک وەزیران سوودانى بۆ کۆمەڵێک وڵاتى دۆست و چه‌ند پرسێكى ديكه، تاوتوێ كران.