به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان مامۆستایانی ئایینی بەبێ بەرامبەر عومڕەیان بۆ رێك دەخرێت

ئەمڕۆ دووشەممە 13ی 1ی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی كوردستان ڕایگەیاند: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها له‌ سێ مانگی كۆتایی 2024دا، گه‌شتی عومره‌ی به‌ بێ به‌رامبه‌ر بۆ زیاتر له‌ 300 مامۆستای ئایینی له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان ڕێك خستووه‌.”

ئاماژەی بەوەش داوە، كە پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه‌ و “له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا هه‌موو مامۆستایانی ئایینی گه‌شتی عومره‌یان بۆ ڕێك ده‌خرێت.”