دووشه‌ممه، 13ـی كانوونی دووه‌می 2025، شاندێكی وەزاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی زانكۆی ڕاپه‌ڕینی كرد و كه‌لوپه‌ل و پێداویستی تایبه‌ت كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه به بڕی 106 ملیۆن دینار ته‌رخان كرابوو، به زانكۆكه درا.
له‌م باره‌وه توانا نه‌جه‌ف محه‌ممه‌دخان، بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی و نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەى زانستى له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا لە بەردەم بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی ڕاپەرین گوتی، به بڕیاری ئارام محه‌ممه‌د قادر، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕی یه‌ك ملیار دینار بۆ سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه.
توانا نه‌جه‌ف محه‌ممه‌دخان ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌م بڕه پاره ته‌رخانكراوه بۆ كڕین و دابینكردنی كه‌لوپه‌ل و پێداویستییه‌كانی زانكۆكانی كوردستانه كه هه‌ر زانكۆیه‌ك به پێی خشته‌ی داواكاریی پێشوه‌خته پشكی خۆی وه‌رده‌گرێت و پێداویستییەکانی بۆ دابین دەکرێت.