وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە ئاگەدارینامەیەک کە ئەمڕۆ بڵاوی کردووەتەوە، ڕایدەگەیەنێت؛
سەرجەم جوتیارانی هەرێمی کوردستان ئاگەدار دەکەینەوە، بە مەبەستی وەرگرتنی داتا و زانیاری لەبارەی ڕووبەری چێندراو و جۆری گەنم و جۆری ئاودان، سەردانی هۆبە و بەش و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری خۆیان بکەن، بە مەبەستی ئامادەکاری و ئامادەکردنی زانیاریی تایبەت بە پرۆسەی بەبازاڕکردن و وەرگرتنی گەنم لە سایلۆکان بۆ وەرزی ٢٠٢٤ – ٢٠٢٥ بەپێی یاسا و ڕێنماییەکان.
بۆ ئەمساڵیش بە هەمان فۆرمی ساڵی ڕابردوو کار دەکرێت و پرۆسەکەش ماوەی ٤٠ ڕۆژ دەخایەنێت، لە ڕێکەوتی ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ دەست پێ دەکات، تاکوو ١٦ی شوباتی ٢٠٢٥ بەردەوام دەبێت، دواتر سەرجەم فەرمانگەکانی کشتوکاڵی پارێزگەکان و ئیدارە سەربەخۆکان بە نووسراوی فەرمی زانیارییەکان پەسەند دەکەن و ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پلاندانان و بەدواداچوونی دەکەن.