وەزارەتی پەروەردە خزمەتگوزارییەکی نوێی دیجیتاڵی ڕاگەیاند

ئەمڕۆ دووشەممە ، ١٣ی ١ی ٢٠٢٥:
“ئالان حەمەسەعید ساڵح” وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا خزمەتگوزارییەکی دیجیتاڵی نوێی بۆ کەرتی پەروەردە ڕاگەیاند ، (بەناوی ئی- هەڵسەنگاندن).
ئەپڵیکەیشنی ئی – هەڵسەنگاندن لە هەردوو سیستمی iOS و Android بەردەستە ، ئەم خزمەتگوزارییە ڕایەڵەی پەیوەندی نێوان قوتابخانە و بەخێوکاری قوتابیان پتەوتر و ئاسانتر دەکات . لەوەرزی دووەمی خوێندنەوە لە ٣٩٦ قوتابخانەی حکومی بەکاردەهێندرێت و قوتابخانەکانی دیکەی حکومی و ناحکومیش لەدەرەوەی ژمارەی ئاماژە پێکراو دەتوانن بەکاریبهێنن .
بۆیەکەمجار لەسەر ئاستی کەرتی خوێندنی حکومی ئەم خزمەتگوزارییە لەرێگەی ئەپڵیکەیشنەوە بەردەست دەبێت و بەخێوکارانی قوتابیان دەتوانن لەڕێگەی ئەو ئەپڵیکەیشنەوە ئاگاداری دۆخی منداڵکانیان بن لەڕووی :
١- نمرەکانیان
٢- هەڵسەنگاندنیان لەسەر حەوت ئاست
٣- خشتەی وانەکانی هەفتانەیان
٤- ئەرکی ماڵەوەیان
٥- تاقیکردنەوەکانیان
٦- ئاگادارییەکان و پەیامی قوتابخانە بۆیان
٧- ڕێنمایی پەروەردەیی.
بۆ هەموو ناوەندەکانی خوێندن ( بۆ مامۆستایان. و قوتابیان ) یوزەرنەیم و پاسۆرد ئامادەکراوە لەبەشی ڕاپۆرتی قوتابخانە لە ناو سیستمی ئی – پەروەردە دەتوانن داونلۆدی بکەن و پێشکەشیان بکرێت.